هێرش بۆ سەر قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوێد کاردانەوەی لێ کەوتەوە و بووە هۆی ناڕەزایەتی مسوڵمانەکانی جیهان.
بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هێرشەکە و ئیدانە کردنی هێرشەکە هەزاران موسڵمان کە لە پارێزگای خوست لە ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان کۆبوونەتەوە.
لە کاتێکدا هەزاران هاوڵاتی موسڵمانی ئەفغانستان لە گۆڕەپانی پارێزگاکە کۆبوونەوە، هێرشی بەناو سیاسەتمەدار ڕاسموس پالودان بۆ سەر قورئان ئیدانە کرا و ناڕەزایەتی لە بەرامبەر حکوومەتی سوێد دەربڕا بەهۆی رێگە پێدان بەو کەسە.
لەو چالاکییە ناڕەزایەتییەدا، کە تیایدا دروشمەکان دەدران، داوا کرابوو کۆتایی بەو دڕندەییە ئیستفزازییانەی دژی قورئان بهێنرێت.
لە کاتی خۆپیشاندانەکەدا داوا کرا کە حکوومەتی سوێد رێگە بەو جۆرە چالاکیانە نەدات و سزای پێویست بەو کەسە بدەن.
خەڵکی ئەفغانستان کە کاردانەوەی توندیان هەبوو بەرامبەر بە هێرشەی سەر قورئان، داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ڕێگری لەو کارانە بکەن کە دەبنە هۆی گرژی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هەڵسانی لافاو لە پاریزگاکانی غور و فاریابی وڵاتی ئەفغانستان تاوەکو ئێستا ٥٧ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە شاری جۆرجی کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە کاتی دروستکردن ٣٣ کەس گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند کە لە ناوچەی خارکیڤی ئۆکراینا ١٢ نیشتەجێگایان کۆنترۆل کردووە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتەکەی لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ غەززە زیاتر لە ١٠٠ زانا، ئەکادەمیست، پرۆفسیۆری زانکۆ و لێکۆلینەر شەهید بوون.